ڕاپۆرت.. هەموو شتێك لەبارەی زە بێستی فیفاوە

ئەمشەو كاتژمێر 9، یەكێتیی تۆپی پێی جیهان لە زیوریخی سویسرا، باشترینەكان خەڵاتدەكات.

ئاهەنگەكە لەلایەن جێرمان جیناس یاریزانی پێشووی تۆتنهام و ڕیشمین شودوری بێژەری بەناوبانگی بەریتانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

خەڵاتەكان چین؟

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان حەوت خەڵات دابەشدەكات، كە بریتین لە

باشترین یاریزانی كوڕان

باشترین یاریزانی كچان

جوانترین گۆڵ

باشترین گۆڵچی

باشترین گۆڵچیی كچان

باشترین هاندەر

یاریی خاوێن

جگە لەوانەش پێكهاتەی نموونەیی كچان و كوڕان بڵاودەكرێتەوە.

پاڵێوراوەكانی باشترین یاریزانی كوڕان

یەكێك لە خەڵاتە گرنگەكان، زە بێستی كوڕانە، هەریەك لە یاریزانان لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی و محەمەد سەڵاحی میسڕی ڕكابەری لەسەر دەكەن.

پاڵێوراوان بۆ باشترینی كچان

جینیفیر هیرموسوی ئیسپانی، ئالیكسا بوتیلاسی ئیسپانی، سام كیری ئوسترالی ڕكابەری لەسەر خەڵاتەكە دەكەن.

پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی بۆشكاش

گۆڵەكەی لامیلا لە یاریی تۆتنهام بەرامبەر ئارسناڵ

گۆڵەكەی پاتریك چیك لە یاریی چیك بەرامبەر سكۆتلەندا

گۆڵەكەی مەهدی تارمی لە یاریی چێلسی و پۆرتۆ

پاڵێوراوان بۆ باشترین ڕاهێنەر

گواردیۆلای ئیسپانی، مانچینی ئیتاڵی، تۆخێلی ئەڵمانی

پاڵێوراوان بۆ باشترین ڕاهێنەری كچان

كورتیس ڕاهێنەری بەرشلۆنە، ئیما هایس ڕاهێنەری چێڵسی، سارینا فیگمان ڕاهێنەری هۆڵەندا

پاڵێوراوان بۆ باشترین گۆڵپارێز

جیانلویجی دوناڕۆمای ئیتاڵی، مێندی سەنیگالی ، مانوێل نوێری ئەڵمانی

پاڵێوراوان بۆ باشترین گۆڵپارێزی كچان

ئانا كاترین بیرجری ئەڵمانی، كریستیان ئندلەری چیللی، ستیڤانی لین ماری كەنەدی.

خەڵاتی زە بێستی كوڕان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا چوار یاریزان بەدەستیانهێناوە، دوو جار ڕۆناڵدۆ، سێ ‏جارەكەی دیكەش مێسی و مۆدریچ و لیڤاندۆڤیسكی بوون.‏

لیۆ پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێستی فیفا، ئەوەش دوای ئەوەی ‏خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی بەدەستهێنا.‏

پێشتر ساڵی 2019 مێسی خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە و ڕكابەرییەكەی لە ڤان دایك و ‏ڕۆناڵدۆ بردەوە.‏

مێسی ساڵی ڕابردوو ناسناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستهێناوە و دواتر ‏لەگەڵ ئەرجەنتین بووەتە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا، هەر خۆشی گۆڵكار و گۆڵدروستكەر و ‏باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە بوو.‏

هەروەها مێسی بۆ جاری هەشتەم بووە گۆڵكاری خوولی ئیسپانیا، كە ئەوە پێنجەم جار بوو ‏لەسەر یەك ئەو ناسناوە بەدەست بهێنێت.‏

لە بەرامبەردا لیڤاندۆڤیسكی-ی پۆڵەندی كە پێشتر ساڵی 2020 خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە، ‏بەهۆی زۆریی گۆڵەكانییەوە، هەمیشە ڕكابەرێكی سەخت بووە.‏

لیڤاندۆڤیسكی ژمارە پێوانەییەكەی گێرد مۆلەری گۆڵكاری مێژوویی بایرن میونشنی ‏شكاند، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵێكدا لەو زیاتر گۆڵی كرد.‏

لیڤا لە 29 یاریدا 41 گۆڵی تۆماركرد، هەروەها ناسناوی خوولی ئەڵمانیا و خەڵاتی پێڵاوی ‏ئاڵتوونیشی بەدەستهێنا.‏

لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەنداش ژمارەكانی خراپ نەبوون، لە 12 یاریدا 11 گۆڵی كردووە، ‏بەڵام هیچ ناسناوێكی بەدەستنەهێناوە.‏

ڕكابەری سێیەم محەمەد سەڵاح-ی میسڕی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزییە، ساڵی ‏‏2021 هیچ ناسناوێكی بەدەستنەهێناوە.‏

لیڤەرپوڵ وەرزی ڕابردوو سێیەمی پریمەرلیگ بووە، سەڵاح-یش دووەم گۆڵكاری ‏پریمەرلیگ بووە، لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالیش لەگەڵ میسر نەیتوانیوە گۆڵ بكات، بەڵام ‏بەگشتی ئاستی یاریزانەكە بەرزبووە و ئەم وەرزەش 16 گۆڵی تۆماركردووە.‏

لە ڕووی توانای هونەری و تێپەڕینی یاریزان و یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی تیپەكەی، ‏گرنگترین یاریزانی لیڤەرپوڵە.‏

بابەتی پێشتر

قائانى دووبارە لە عێراقە ‏

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەکی هەرێم ئاستی بەفربارین یەک مەتری تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share