مایک تایسن، بۆکسێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی ئه‌مریکا و جیهان هه‌میشه به‌سه‌رکێشیه‌کانی ناسرابوو، له‌جیهانی بۆکسێندا که‌سێک نه‌بووه هێنده‌ی ئه‌م ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره به‌رامبه‌ر به ڕکابه‌ره‌کانی بێڕه‌حم و دڕنده بووبێت.
له‌ساڵی ١٩٩٧ سەرکێشیەکانی گه‌یشته ئه‌وه‌ی لەڕووبەڕوبونەوەیەکدا گاز له‌گوێی ئیڤانده‌ر هۆلیفێڵد بگرێت، گوێیه‌کی بەتەواوی بریندارکرد و داوای لێبوردنیشی نەکرد، نە لە بۆکسێنەرە ڕکابەرەکە و نە هەوادارانی بواری بۆکسێن.
زۆرینه‌ی شاره‌زایان پێیان وابوو هۆڵیفێڵد تاکه بۆکسێنه‌ره که ئه‌فسانه‌ی تایسن تێکده‌شکێنێت، به‌ڵام تایسن به گاز گوێیه‌کی بریندارکرد و خەونەکانی به‌ڕێگه‌یه‌کی نایاسایی له‌گۆڕنا و خۆشی به‌سزادان گەیاند.
تایسن بە سەرکێشی ناسراوبووە، بەڵام لەڕووی هونەرییەوە یەکێکبووە لە ناوازەکانی بواری بۆکسێن کە له‌جه‌وله‌ی یه‌که‌م تا (١٢)ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان بۆ ته‌نها خوله‌کێکیش حه‌وانه‌وه‌ی ته‌کنیکی وه‌رنه‌ده‌گرت و بەردەوامبوو لە ئاڵوگۆڕی پێگەی پێیەکانی، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت به‌پێی یاسا له‌نێو جه‌وله‌کاندا ڕێگه‌ی پێدراوه.
مشتەکۆڵە کوشندەکان
تایسن مشته‌کۆڵه‌کانی به‌هه‌ردوو باڵی ڕاست و چه‌پ ئاراسته ده‌کرد و هێز و خێرایی له‌یه‌کدا کۆده‌کرده‌وه، لێدانێکی به قورسایی(٥٧٠ کیلۆ) و زیاتر پێوانه ده‌کرا، بێگومان ئه‌م ژماره‌یه‌ش پشتبه‌ست به میکانیکی نیوتن لەلایەن هەندێک سەرچاوەوە کۆکردنه‌وه‌ی بۆ کراوه:
(Force = mass x acceleration
Mass= Tyson’s bodyweight =100 kg or 220 lbs
Acceleration of fist= 14m/s / 0.25 s = 56 m/s/s
Therefore force in Newtons = 100 x 56 = 5600 N. To convert to kg we divide by 9.81, which gives 570 kg of force or roughly half a metric tonne)
دانپێدانان دوای وازهێنان
دوای (١٤) ساڵ وازهێنان، سه‌رکێشە ئه‌مریکیه‌که له‌چاوپێکه‌وتنێکدا نهێنیه‌کی سه‌یر له‌سه‌ر کاروانی وەرزشیی خۆی ئاشکرا ده‌کات، که خۆی له‌خۆیدا گاڵته‌جاڕیکردنه به لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆکسێن و لیژنه‌کانی پشکنینی مادده وزه‌به‌خشه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و نازناوانه‌ش که به‌ده‌ستی هێناون.
بۆکسێنەرە مێژووییەکە به گاڵته‌جاڕیه‌وه به تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ڕاگەیاندووە، ” کاتێک لیژنه‌کان تێستیان بۆ ده‌کردم، میزی هاوسه‌ره‌که‌مم پێده‌دان، ڕۆژێک هاوسه‌ره‌که‌م پێی ووتم: دوورنییه ڕۆژێک له‌دوای پشکنینه‌کان پێت بڵێن دووگیانیت”.
ئەفسانە زیندووەکە به پێکه‌ینه‌وه ده‌ڵێت: لێره‌وه ترسم بۆ دروست بوو، بۆیه بڕیارمدا میزی منداڵه‌کانم بده‌م پێیان.
چۆن ئەم کارەی دەکرد بەبێ ئەوەی پێیبزانن؟
بێژه‌ره‌که لە تایسن ده‌پرسێت: تۆ چۆن ئه‌وکاره‌ت ده‌کرد، له‌کاتێکدا که‌سێکی تایبه‌ت به لیژنه‌که دێت و نمونه‌ی میزه‌که‌ت وه‌رده‌گرێت؟
بۆکسێنەرە ئەفسانەییەکە به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه، ده‌ڵێت: هه‌میشه ئەندامی نێرینەی ده‌ستکردم پێ‌بوو، که ده‌یانبینی وایانده‌زانی هی خۆمه و ڕوویان وه‌رده‌گێڕا، منیش له‌وکاته‌دا تیوبێک شله‌مه‌نی منداڵه‌کانمم پێده‌دان.
ئەفسانەی تایسن لەنێو گومانەکاندا
دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه، پرسیارگەلێک دروست دەبێت: ئه‌گه‌ر تایسن ئه‌م کاره‌ی کردبێت بێگومان بۆ خۆدزینه‌وه بووه له پشکنین، به‌ڵام بۆ خۆی دزیوه‌ته‌وه؟
ئەگەر هەیە به‌درێژایی ماوه‌ی یاریکردنی مادده‌ی وزه‌به‌خشی به‌کار‌هێنابێت؟ ئایا ئەگەر ئەمکارەی کردبێت، نازناو و ناوبانگی به‌هۆی لادانه‌وه بووه له ڕێسا کارپێکراوەکانی وەرزش؟
بۆکسێنەرەکە ئێستا تەمەنی (٥٣) ساڵە، خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی ماریگوانا.
لە چاوپێکەوتندا ئاماژە بەوە دەکات کە مانگانە بڕی (٥٠٠) هەزار دۆلاری لە فرۆشتنی ئەو ماددە هۆشبەرەوە دەست دەکەوێت، چونکە لە ویلایەتەکەی ئەوان “کالیفۆرنیا” فرۆشتنی یاساییە، باسیش لەوە دەکات کە خۆی و هاوڕێیانی مانگانە هێندەی نرخی (٤٠ هەزار دۆلار) لەبەرهەمەکانی خۆی “ماریگوانا” دەکێشن.