پزیشکەکان هۆشداری دەدەن.. گۆڵی کوشندە بەڕاستی کوشندەیە و کۆرتیزۆل مەترسی دروست دەکات

گۆڵی کوشندە، یاخود گۆڵی یەکلاکەرەوە.. ئەو جۆرە گۆڵەیە کە لەکۆتا ساتەکانی ڕووبەڕوبونەوەیەکی یاریی تۆپی پێدا تۆمار دەکرێت، لەدوای تپمارکردنی گۆڵی کوشندە دەرفەت بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دیکە نامێنێت و ئەنجامەکە یەکلایی دەکاتەوە.

پزیشکانی جیهان لەم بارەیەوە بەشێوەیەکی جیاواز بیردەکەنەوە و پێیان وایە گۆڵی کوشندە تەنها لەڕووی وەرزشییەوە کوشندە نییە، بەڵکو لەڕووی تەندروستیشەوە کوشندەیە.

لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەیەکیان لەسەر هاندەرانی هەڵبژاردە جیهانییەکان لە مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل کردووە، هاندەرانی هەڵبژاردەی خاوەن یاریگایان بەنمونە وەرگرتووە “هاندەرانی بەرازیل” و پشکنین لەسەر ڕژێنەرەکانی نێو دەمیان کراوە (لیک).

لەپشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە لەسەرەتای خولەکەوە دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ئاسایی بووە، بەڵام لەڕووبەڕوبونەوە مێژووییەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا و دۆڕاندنیان بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک، دەردانی کۆرتیزۆل زیادی کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ویکیپیدیاوە دەستکەوتوون، کۆرتیزۆل جۆرە هۆرمۆندێکی ستیرودیە و لەکوێرە ڕیژێنەکانی سەر گورچیلەوە دەردەدرێت، دەردانیشی پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی دابەزینی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی (Glucocorticoids) هەیە، بەرزبوونەوە و دابەزینی ڕێژەی ئەم هۆرمۆنانەش بەشێوەی بەردەوام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتە و جۆرەها نەخۆشی کوشندەی کتوپڕی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “بی بی سی” بەریتانی، توێژەران بەهۆی هۆرمۆنی کۆرتیزۆلەوە داوا لە هاندەران دەکەن زۆر پەیوەست نەبن بەڕووبەڕوبونەوەی یانە و هەڵبژاردەکانیانەوە، بەڵکو ئامۆژگاری هاندەران دەکەن بەشێوەی پچڕ پچڕ بینەری ڕووبەڕوبونەوە بەهێزەکان بن.

توێژەران داواشیان لە ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیەکان کردووە، کە لەدوای هەر یارییەک میوزیکی لەسەرخۆ لەنێو یاریگاکاندا لێبدەنەوە و ڕوناکی کەمبکرێتەوە، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر دابەزاندنی ئەم جۆرە هۆرمۆنە دەبێت.

مارتا نیوسۆن، پزیشکی تایبەت ڕایگەیاندووە :” بەتایبەت ئەو هاندەرانەی نەخۆشن، یاخود کێشیان زیادە زیاتر تێکەڵ بەڕووبەڕوبونەوەکان دەبن و زیاتریش ماندوو دەبن، زیادبوونی هۆرمۆنەکان کاریگەرییان لەسەر هەمووان هەیە و مرۆڤ دەخەنە حاڵەتێکی مەترسیدارەوە، بۆیە پێویستە یانەکان پشکنین بۆ هاندەرانیان بکەن”.

بابەتی پێشتر

دانپێدانانێک دەستکەوت و نازناوەکانی مایک تایسنی ئەفسانەی بۆکسێن دەخاتە گومانەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ هیچ خەسڵەتێکی پیرپوونی تیادا دەرنەکەوتووە و خەو و خواردنیشی بە پلانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share