لە ئادەمەوە بۆ کاڕوڵ.. خراپترین (١٠) بۆندی واژووکراو لەمێژووی یانەی لیڤەرپوڵ

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکان و نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزییە، ئەم دەستکەوتانەشی بە پێکهاتەیەک یاریزانی بەتوانا بەدەستهێناوە.

لە وەرزەکانی ڕابردوو و ئەم وەرزەدا یانەکە خاوەنی چەندینێک ناوی زەنگۆڵەدار و بەتوانای وەک ڤان دایک و محەمەد سەڵاح و مانێ و ڤایناڵدوم و فێرمینۆ ئاندی ڕۆبێرتسن بووە، زۆرینەیان لەلایەن یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانییەوە دابینکراون و توانیویانە باشترین ئاست لەڕووی هونەری و وەرزشییەوە پێشکەشبکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا یانە سوورە زەبەلاحەکە لەگواستنەوە و کڕینی یاریزاناندا هەمیشە سەرکەوتوو نەبووە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاماژە بە (١٠) بۆندی واژووکراوی یانەی لیڤەرپوڵ دەکات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کە سەرکەوتوو نەبوون و یاریزانان هەرگیز نەیانتوانیوە لە ڕیزەکانی ڕێدز جێگەی خۆیان بکەنەوە.

. کریستیان پوڵسن: ٢٠١٠ لە یوڤانتۆسەوە بەبڕی (٤.٥) ملیۆن پاوەند ڕوویکردە لیڤەرپوڵ، تەنها (١٢) یاریی ئەنجامدا و پاش یەک وەرز دەرگایان بۆکردەوە پەیوەندی بە یانەی ئیڤیانی فەرەنسییەوە بکات.

. فابیۆ بۆرینی: یەکەم بۆندی برێندان ڕۆدجەرزبوو، لەکۆی (٣٨) یاریی تەنها سێ گۆڵی تۆمارکرد، لە ساڵی ٢٠١٧ ڕەوانەی یانەی ئەی سی میلان کرا.

. پاول کۆنچێسکی: لەلایەن ڕۆی هودسۆنەوە دابینکرا، ئەم یاریزانە ئاستی بەپێی پێویست نەبوو و ڕەوانەی یانەی نۆتینگهام فۆریست کرا.

. چارلی ئادەم: ساڵی ٢٠١١ لەلایەن کینی دالگلیشەوە دابینکرا، پێشتر لە بلاکپوڵ ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، بەڵام لە لیڤەرپوڵ هەرگیز نەگەیشتە ئاستی باڵا و پاش وەرزێک بەبڕی چوار ملیۆن پاوەند ڕوویکردە یانەی ستۆک سیتی.

. ستیوارت داونینگ: ساڵی ٢٠١١ لە ئەستۆن ڤێلاوە ڕوویکردە لیڤەرپوڵ، کینی دالگلیش هیوایەکی زۆری پێیبوو، بەڵام لەکۆی ٢٤٧٧ خولەک یاریکردن نە گۆڵی تۆمارکرد نە ئەسیست لە ٢٠١٣ پەیوەندیکرد بە یانەی وێستهام یونایتدەوە کرد.

. ئەلبێرتۆ مۆرینۆ: ساڵی ٢٠١٤ بەبڕی (١٢) ملیۆن پەیوەندی بە لیڤەرەوە کرد، دوای پێنج وەرز نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە و هاوینی ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ ئیسپانیاو و پەیوەندی بە ئیشبیلیەوە کرد.

. ماریۆ بالۆتێلی: ٢٠١٤ لە ئینگلتەرا پێیانوابوو جێگەی لویس سوارێز دەگرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەرکێشییەکانەوە تەنها یەک وەرز بەرگەی گرت و ڕەوانەی یانەی ئەی سی میلان کرا.

. کریستیان بینتیکی: لە ساڵی ٢٠١٥ بەبڕی (٣٢) ملیۆن پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کرد، لەکۆی (٢٩) یاریی تەنها نۆ گۆڵی تۆمارکرد، بەخێرایی ڕەوانەی ئەستۆن ڤێلا کرا و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ جێگەی گرتەوە.

. لازار مارکۆڤیچ: لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد و هەمووان پێیانوابوو دەبێتە ئەستێرەیەکی هەڵکشاو، بڕی (٢٠) ملیۆنی پێدرا سێ لە چواری بۆندەکەی لە خواستندا بەڕێکرد و ئێستا بۆ کلەپ پارتیزان یاریدەکات.

10. ئاندی کاڕوڵ: ٢٠١١ لە نیوکاسڵەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد، بەرپرسانی ڕێدز پێیانوابوو هاوشێوەی ئالان شیرەر یان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ مێژوو دەنوسێتەوە، بڕی لەسەدا (٥٠) پارەی فرۆشتنی فێرناندۆ تۆرێسیان پێدا، بەڵام لە (٤٤) یارییدا تەنها شەش گۆڵی تۆمارکرد، بەهۆی پێکانی بەردەوام و دابەزینی ئاستییەوە ساڵی ٢٠١٢ ڕەوانەی یانەی وێستهام یونایتد کرا.

بابەتی پێشتر

لە بیبیەوە بۆ شتایگەر.. خراپترین (١٠) بۆندی واژووکراو لە مێژووی یانەی مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

بارنێت.. ئیمپراتۆری داهاتووی بواری تۆپی پێ جوویەکی بەریتانی سەرسەختە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share