هەشت هۆکار ئەتلەتیکی کردووەتە پاڵەوانی زستانەی لالیگا

ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم وەرزەدا هەموو مەرجەکانی سەرکەوتنی تێدابووە

لەم وەرزەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بە جیاوازی چوار خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای گرتووە.

جگە لەوەی دوو یاری کەمتریان لە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ڕکابەریان ئەنجامداوە، ئەستێرەکانی ڕۆخی بلانکۆس کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی یەکەم، یاخود قۆناغی زستانەی خولی پلە یەکی ئیسپانیایان بە 41 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندیدا تێپەراند.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی سەرکەوتنەکانی ڕۆخی بلانکۆس بۆ هەشت هۆکار دەگەڕێنێتەوە.

 

بەهێزی بەرگری: لە کۆی 16 یاری تەنها شەش گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، یان ئۆبلاکی گۆڵپارێز لە 11 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە، خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرین لە نێو سەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا.

 

کارامەیی سیمیۆنی: ڕاهێنەرەکە بۆ هەموو ئاستەنگیەکان ئامادەیە، پشتی بە هێزی تاکە کەسی و بە کۆمەڵ بەستووە، بەبێ سوارێز و جواو فیلێکس و زۆرینەی ئەستێرەکان یاری کردووە و سەرکەوتوو بووە.

 

بەهێزی پلانەکان: پێکهاتەی سیمیۆنی بە چەندین شێواز و پلان یاریکردووە و سەرکەوتوو بووە، لە 4-4-2 بۆ 3-4-2-1 گۆڕانکارییان کردووە و ڕێژەی سەرکەوتنەکانیان زیادیکردووە.

 

کارابوونی هێرشبەری: 31 گۆڵی تۆمارکراوی ئەم وەرزە پێویستی بە 68 شووت بووە، واتا ڕێژەی سەرکەوتوویی هێرشبەران لەبەردەم گۆڵدا لەسەدا 45 بووە، ئەم ڕێژەیەش دەیانکاتە کاراترین هێڵی هێرشبەر لە خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2020/2021.

 

کاریگەری سوارێز: لویس سوارێز یاریزانێکی کوالیتی بەرزە و لە ڕووی هێرشبەرییەوە کاریگەری دروستکردووە، بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ و گۆڵەکانیشی یەکلاکەرەوە بوون، بەرانبەر ئالاڤێس، ئیڵچی، سێلتا ڤیگۆ، گۆڵەکانی یەکلاکەرەوەی سێ خاڵی یارییەکە بوون.

 

ئامادەبوونی پێکراوەکان: بە پێچەوانەی وەرزی ڕابردوو، تەنها مارکۆس یۆرێنتی سەرەکی نەبووە، بەڵکو لیمار و ماریۆ هێرمۆسۆ و هیکتۆر هێرێرا و کاراسکۆش بەشداری بەردەوامیان کردووە، هەر یەکێک لەم یاریزانانە بەباشترین شێوە لە پێکان گەڕاونەتەوە و بەشداریکردنیشیان کاریگەربووە.

 

واندا میترۆپۆلیتانۆ: لە یەکی کانونی دووەمی 2019وە هیچ یارییەکی لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ نە دۆڕاندووە، لەم وەرزەدا نۆ یاری لە یاریگای خۆیدا کردووە و تەنها لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤیاڕیاڵ خاڵی لەدەستداوە.

 

ژووری جلگۆڕینەکان: لە ژووری جلگۆڕینەکان یاریزانان کەشێکی ئارام و پڕاوپڕ لە شادییان فەراهەمکردووە، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لە ڕووی دەروونییەوە دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: دوو تۆمەتباری کوشتن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

بەریتانیا پەرە بە کەشتییەکی ئاسمانی دەدات کە لە سێ مانگدا دەگاتە مەریخ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share