پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی بنکەی ئیسکان، تۆمەتبارێک بە ناوی (د.ھ.ک) دەستگیركرا، کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری (کریستاڵ) پێبووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ی هۆشبەر، ڕاگیرا.
لە 13ی ئەم مانگەش لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دوو كەس دەستگیركران، كە بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ) پێ‌بوو، لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
هەروەها لە 27ی كانونی دووەمی ڕابردوو، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرت و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا، كه بڕی 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه، كە پێكهاتبوو لە 16 كیلۆگرام كریستاڵ و 10 كیلۆگرام تلیاك، كە له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا شاردبوویه‌وه.