سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی: لە ئەمساڵدا 1757 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمساڵدا 1757 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 1023 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی و 130 پارچەزەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشكراوە.
وتیشی، ” 1757 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوەكانیان دەكەین لەگەڵ نووسراوی سوودمەندنەبوونیان”.

ئەوەشیخسەڕوو،”هەوڵەكانمان لە ساڵی ئاییندەدا بۆ خزمەتكردنی زیاتری شاری سلێمانی بەردەوامدەبێت و و ئامانجمانە خزمەتگوزاریی لە پارێزگاكە بخەینە ئاستێكی باڵاتر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە و نابێت لە 4 ملیۆن دینار زیاتر بێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە خولەكانی پێشتر هەر…
Total
0
Share