فەرمی.. بایرن میونشن بۆندی لەگەڵ ناگلسمان واژووکرد

ناگیلسمان لەلایەن یانەی بایرن میونشنەوە داواکراوە

یانەی بایرن میونشن بەفەرمی بۆندی لەگەڵ جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لایپزیک واژووکرد.

سەرەڕای ئەوەی مارکۆس کرۆش، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی لایپزیگ چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕەتیکردەوە دەستبەرداری ڕاهێنەری یانەکەیانبن و ڕایگەیاند، ” دیاریکردنی سنوری دارایی بۆندی جولیان ناگلسمان بەرزە، لەبەرئەوەی بۆندەکەی تاوەکو 2023 لەگەڵماندا بەردەوامی هەیە”.

“لە بەرامبەر ئەم لێدوانەدا، ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی جەختی لە ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوبەرانی باڤاری و جولیان ناگلسمان کردەوە و نوسی، ” لە ئێستادا تەنها ڕێککەوتنی نێوان یانەکانی بایرن و لایپزیگ ماوە بۆ ئاشکراکردنی گرێبەستەکە.

جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری یانەی لایپزیک

لەکاتێکدا میدیاکان سەرقاڵی گواستنەوەی زانیارییەکان بوون، یانەی بایرن میونشن لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەوە ئاشکرایکرد، کە بۆندیان لەگەڵ ناگلسمان واژووکردووە و هاوینی داهاتوو جێگەی هانیز فلیک دەگرێتەوە.

بۆندی ناگلسمان لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لە هاوینی 2021وە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج وەرز، واتا تاوەکو هاوینی 2026 بەردەوامی دەبێت، لە بەرامبەردا هانیز فلیک لە هاوینی 2021 بەفەرمی بۆندەکەی هەڵدەوەشینرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کانی ماسی.. لە کاتی چاککردنەوەی کارەبای چەند گوندێک بۆمبێک بە کارمەندانی کارەبادا تەقییەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share