کانی ماسی.. لە کاتی چاککردنەوەی کارەبای چەند گوندێک بۆمبێک بە کارمەندانی کارەبادا تەقییەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێک کارمەندانی فەرمانگەی كارەبای قەزای ئامێدی، سەرقاڵی چاککردنەوەی کارەبای 76  گوند بوون، کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە پچڕابوو، لە گوندی گامێرکێ بۆمبێک بە کارمەندەكاندا تەقییەوە و سیانیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە کارەبای 76  گوند پچڕابوو، کارمەندانی فەرمانگەی کارەبای ئامێدی سەرقاڵی چاککردنەوە و گەڕانەوەی کارەباکە بوون، بەڵام بۆمبێکیان پێدا تەقیەوەتەوە و سێ کارمەندی بریندار کردووە”.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.

دوێنێ دووشەممە 26 نیسان، بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، کارەبای 76 گوند لە ناحییەی کانی ماسی له‌ قەزای ئامێدی پچڕا و سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوێنێ کاتژمێر 4ی ئێوارە، کارەبای 76 گوند لە سنووری ناحییه‌كه‌مان بە تەواوی پچڕا”.

بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی وتیشی، “پچرانی کارەبای ئەم گوندانە لەکاتێکدایه‌، کە شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە له‌م سنووره‌ بەردەوامه‌، فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکە بوردوومان دەكه‌ن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی: سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی دەڵێت، “سەرجەم تیمەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاككردنەوەی رێگاكان و ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی شۆفێران”.…
Total
0
Share