چێڵسی مێرکاتۆی زستانە دەهەژێنێت

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت، بە هەر ڕێگە و شێوازێک بێت گرێبەست لەگەڵ ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی ئەرجەنتینی واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی “ریکۆرد”ی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، ئینزۆ دەیەوێت بەر لە کۆتاییهاتنی مێرکاتۆی زستانە کۆتایی بە مشتومڕی بەردەوامبوون، یان ڕۆیشتنی لە بەنفیکا بهێنێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی دوایین ئۆفەر بە بڕی (120) ملیۆن یۆرۆ، کە بڕێکی گونجاوە بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی لە پۆرتوگال، یاریزانەکەش هیوادارە بەنفیکا بە پێشنیازی یانە ئینگلیزییەکە قایل بێت.

ئینزۆ بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە باشترین ئاستی لە مۆندیالی 2022 پێشکەشکرد و بووە جێی سەرنجی یانە گەورەکان، لە پێش هەمووانەوە یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و چوار یانه‌ی دیکه‌ خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، لیڤه‌رپوڵ و ناپۆلی بلیتی قۆناغی (16)یان…
Total
0
Share