بەڕێوەبەری دارایی ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ پێرێز داگیرساند

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 هەوڵ بۆ گواستنەوەی هەردوو یاریزان، کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند دەدات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە بڵاویکردووەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک، سەبارەت بە میرکاتۆی هاوینی 2022 و دۆخی دارایی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری داراییدا ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەری دارایی و هاوکارانی جەختیان لەوە کردووەتەوە، یانەکەیان لە ئاستێکدایە دەتوانێت بە یەک گوژمە تێچووی کڕینی مباپێ و هالاند پێشکەش بکات، داواشیان لە سەرۆکی یانە کردووە بەهەموو توانایەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەیان بدات، بەبێ ئەوەی ترسی لە بارودۆخی دارایی ڕیاڵ هەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی مباپێ بێبەرامبەرە، بەڵام 75 ملیۆن یورۆ پێویستە بۆ واژووکردنی بۆندی هالاند، بەهەردوو یاریزانەکەش موچەی ساڵانەیان بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ داواکردووە، ئەو بڕەش لەڕێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێک و نوێنەکردنەوەی بۆندی هەندێکی دیکەوە تەرخاندەکرێت.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا یاریزانێکی گەورە دەکاتە قوربانیی هالاند

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لەبارەی هازاردەوە ڕێکدەکەون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share