زێدان، ناسڕ خلێفی تووشی سەرئێشە کردووە

زینەدین زێدانی فەرەنسی ئامادە نییە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە بکات، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیەش هەموو هەوڵەکانیان بەگەڕخستووە بۆ قایلکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی “تێلی فووت”ی فەرەنسی، ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان و هاوکارانی ئەوپەڕی هەوڵەکانیان بەگەڕخستووە بۆ قایلکردنی زینەدین زێدان، بەڵام ڕاهێنەرەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بڕوای بە پرۆژە نوێیەکەیان نییە و نایەوێت لەو یانەیە پۆستی ڕاهێنەر وەربگرێت.

سەرەڕای ئەوەی زێدان بژاردەی یەکەمی شازادەی قەتەر و ناسڕ خلێفی-یە، بەڵام ئەفسانەکە چاوی لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسایە و بۆ ئەو پێگەیە هەوڵ دەدات، بەو جۆرە خاوەندارێتی پاریسی تووشی سەرئێشە کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پرۆژەی نوێی پاریس سان جێرمان سەرنجی “زیزۆ”ی ڕانەکێشاوە، بەڵکو خەونی هەڵبژاردەی فەرەنسایە و دەست لە کارکێشانەوەی لە ڕیاڵ مەدرید تەنها لەو پێناوەدا بووە.

بابەتی پێشتر

لەژێر كاریگەریی ماددەی هۆشبەردا یارییان بە نارنجۆك كرد و كوشتنی

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. هێرشدەکرێتە سەر تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی بەردەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share