ئانتیتۆکۆنمبو بەتۆمارکردنی 47 خاڵ میڵواکی باکسی بەرەو بردنەوە برد

ئەستێرەی زەبەلاحی یۆنانی، یانیس ئانتیتۆکۆنمبو لەدوایین ڕووبەڕووبوونەوەی میڵواکی باکس بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز 47 خاڵی تۆمارکرد.

یاریی نێوان میڵواکی باکس و لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە ئەنجامی (109-102) لەبەرژەوەندیی باکس کۆتاییهات، لە یارییەکەشدا یانی ئانتیتۆکۆنمبو توانی 47 خاڵ تۆماربکات، کە بەرزترین ڕێژەبوو لەسەر ئاستی سەرجەم یاریزانان.

میڵواکی باکس دوای ئەنجامدانی 14 ڕووبەڕوووبوونەوەی وەرز، توانیویەتی پلەی شەشەم لە کۆمەڵەی خۆرئاوای باسکەی ئەمریکا (NBA) جێگیربووە.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

چارلۆت هۆرنێتس 97-87 واشنتن ویزاردز

دیترۆیت پیستۆنز 97-89 ئیندیانا پیسەرز

ئەتلانتا هوکس 110-99 بۆستن سێڵتیکس

برۆکلین نێتس 109-99 کلیڤلاند کاڤالێرز

مەیامی هیت 113-98 نیو ئۆرلیانز پیلیکانز

نیویۆرک نیکس 98-104 ئۆرلاند ماجیک

میڵواکی باکس 109-102 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 107-97 ساکرامینتۆ کینگز

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 101-89 هیوستن ڕۆکێتس

فینێکس سەنز 105-98 داڵاس ماڤرێکس

پۆرتلاند ترەیڵبلەیزەرز 112-107 چیکاگۆ بوڵز

بابەتی پێشتر

وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

بابەتی دواتر

مێسی و ئینێستا دەگەڕێنەوە بۆ بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share