له‌ توركیا كه‌ره‌نتینی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرا

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ 29ی نیسانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ڕۆژ كه‌ره‌نتینی سه‌رتاسه‌ری له‌ وڵاته‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 29ی نیسانه‌وه‌ تا 17ی ئایار كه‌ره‌نتینی گشتی ڕاگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “خوێندنی ڕوبه‌ڕوو له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان داده‌خرێت، سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانیش دواده‌خرێن”.

توركیا له‌نێو‌ وڵاتانی ئه‌و‌روپادا، به‌ زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵات داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له‌ ئێستادا توركیا له‌ ئاستی جیهاندا چواره‌م وڵاته‌ له‌ڕووی توشبوونی ڕۆژانه‌وه‌ به‌ كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

زەریف: ئێران هەڵسوكەوتی نەرێنیی كاریگەر لەسەر ئاسایشی عێراق ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

مافی مرۆڤی عێراق: 130 كه‌س له‌ ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
Total
0
Share