مافی مرۆڤی عێراق: 130 كه‌س له‌ ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دوای ڕوداوەكە

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 130 كه‌س.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له ‌نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب” گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 130 كه‌س.

له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی مافی مرۆڤه‌وه‌، میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد له‌باره‌ی هه‌مان ڕوداو كه‌ باسی له‌ مردنی 82 كه‌س ده‌كرد له‌و ڕوداوه‌دا.

ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌یه‌كیان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانیان مابوونه‌وه‌.

پاش ڕوداوه‌كه‌ش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌، كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستیشیان تێدا بوو.

بابەتی پێشتر

له‌ توركیا كه‌ره‌نتینی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی دواتر

بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا کارەبای 76 گوندی ناحییەی کانی ماسی پچڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
14
Share