چارەنووسی ئەو منداڵە ساوایەی لە فڕۆکەخانەی کابول درایە دەست سەربازەکان

دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ کابولی پایتەخت هەزاران ئەفغانی ماڵەکانیان چۆڵکرد و بەرەو فڕۆکەخانە ڕۆشتن تا خۆیان لە حوکمی تاڵیبان ڕزگاربکەن، لەو ئاڵۆزییەدا وێنەی منداڵێکی ساوا کە دەدرێتە دەستی ئەمریکییەکان بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ئێستا چارەنووسی ئەو منداڵە لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکایە.

لە ڕۆژی 19ی ئابدا، دایک و باوکێک منداڵە تەمەن 16 ڕۆژەییەکەیان دەدەنە دەست سەربازە ئەمریکییەکان تا لەگەڵ خۆیان بیبەن، دوای نزیکەی مانگێک منداڵەکە گەیشتە ویلایەتی ئاریزۆنا.

لەکاتی هەڵاتنی خەڵکی ئەفغانستان لەدەست تاڵیبان، کۆمەڵێک ڕووداو ڕوویاندا، بوونە جێگای سەرنجی میدیاکانی جیهان، یەکێک لەو ڕوداوانە ئەو منداڵەساوایە بوو، لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی چەند ئەفغانییەک لە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: 90%ی هاوڵاتییانی سوریا لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشداریدەدات و داوای بەهەناوچوونی بەپەلە بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەكات. سیترۆس سیتڤان، وتەبێژ…
Total
0
Share