حکومەتی سوریا 24 کەسی بە تۆمەتی ئاگرخستنەوە لەسێدارەدا

وەزارەتی دادی سوریا ڕایگەیاند، 24 کەس کە وەک تۆمەتباری سەرەکی ئاگرخستنەوە لە ساڵی ڕابردوودا دیاریکراون، لە سێدارە دراون.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی سوری، لەگەڵ لە سێدارەدانی ئەو 24 کەسەدا 11 کەسی دیکە بە زیندانی هەتاهەتای و چەند کەسێکی خوار 20 ساڵ سزادراون.

لە مانگی 9 و 10ی ساڵی ڕابردوودا ئاگر لە ناوچە کوێستانەکانی کەناراوەکانی سوریا دەکەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس سوتان و گیانیان لە دەستدا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوە ئاشكرا دەکەن لە ساڵی 2011وە تا ئێستا هەزاران سوری لەلایەن حکومەتی سوریاوە لەسێدارەدراون.

لەگەڵ هۆکاری مرۆیی بۆ ئاگرەکەی ساڵی ڕابردوو، وشکەساڵی و بوونی پوش لە ناوچە شاخاوییەکان هۆکاری ئاگرە گەورەکە بوون.

وەزارەتی دادی سوری ئاشکرایکردووە، ساڵی ڕابردوو 187 ئاگر لە پارێزگاکانی (لازیقیە و تەرتوس و حومس و حەما) و چەند شوێنێکی دیکە کەوتوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەش نزیکەی 13 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و 11 هەزار هێکتار دارستان سوتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
زیاتر ببینە

میدیای ئێران: ڕێبەری باڵای ئێران دیاریکراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ماوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای ئەنجامدراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ناوەکەی ماوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئاشکرایانکرد، ئەنجومەنی…
Total
0
Share