توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە یەك ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاند و وەزارەتی تەندروستیش داوای پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستییەكان دەكات.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، لەوانە پۆشینی دەمامك و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاكسین.
بەیاننامەكە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە یەك ملیۆن و 1845 حاڵەت لەپاش بڵاوبوونەوەی یەكەمجاری پەتاكەوە.
ئەمەش دوای ئەوەی تەنها ئەمڕۆ هەشت هەزار و 696 حاڵەتی نوێ تۆماركرا، كە لەو ژمارەیە هەزار و 22 توشبووی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بوو.