گۆڕاوێکی نوێ لە ئیسرائیل دەستنیشانکراوە کە تەواو لە کۆرۆنا جیاوازە

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، دوو تووشبووی گۆڕاوێکی نوێیان دەستنیشانکردووە کە تەواو جیاوازە لە کۆرۆنا و نیشانەکانی هەردوو گۆڕاوی B1 و B2ی تێدا کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، “دوو تووشبوو بە گۆراوێک کە یەکەمجارە لە جیهاندا تۆمارکرابێت یەکلایی بووەتەوە، دوو تووشبووەکە لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن لەکاتی پشکنینیان بۆ هاتنیان بۆ ئیسرائیل دەرکەوتووە”.

ئاماژە بەوەکراوە، تووشبووەکانی نیشانەی سوکی وەک تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکانیان هەیە و پێویستیان بە چاودێریی پزیشکیی تایبەت نییە.

ڕێکخەری دۆسیەی کۆرۆنا لە ئیسرائیل سەلمان زەرقا دەڵێت، “دیاردەی گۆڕاوە تێکەڵاوەکان دیاردەیەکی باوە لە جیهاندا”، لەگەڵ ئەوەشدا “لەمکاتەدا جێگەی نیگەرانی نین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share