پزیشکێکی ددان: ئاوی لیمۆ لە چا و قاوە خراپترە بۆ ددانەکان

پزیشکێکی پسپۆڕی ددان دەڵێت لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە خواردنەوەی چا و قاوە بۆ ددانەکان خراپن بەڵام ئەوەی لەوان خراپترە ئاوی لیمۆیە و روونیشیدەکاتەوە بۆچی خراپە.

دکتۆر خالید قاسم پزیشکی پسپۆڕی ددانە و باسی لەوەکردووە، بەهۆی زۆری ئەو ترشەڵۆکەوە کە لە ئاوی لیمۆدا هەیە زیانی بۆ مینای ددانەکان دەبێت، سەرەڕای ئەوەی خواردنەوەیەکی گونجاوە خۆی لە خۆیدا و سوودی تەندروستیشی هەیە.

پسپۆڕەکە دەڵێت، “ئاوی لیمۆ رێژەی تریشی زۆرە و دەتوانێت مینای ددانەکان بخوات، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکانی پووک ببێت و بە تێپەڕبوونی کات ددانەکانی تێکبچێت”

هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ئەگەر هەر نیشانەیەکی برینی دەم دەرکەوت ئەوە بەتەواوی لە خواردنی ئاوی لیمۆ دوور بکەوەرەوە، چونکە ترشەڵۆکەکەی دەبێتە هۆی خوران و هەوکردن.”

لە توێینەوەیەکدا کە لە ساڵی 2019 کراوە دەرکەوتووە، ئاوی لیمۆ دەتوانێت تایبەتمەندی دژە پیربوونی هەبێت و یارمەتی باشترکردنی کاری ریخۆڵە بدات و هەرسکردن باشتر بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا چین دەخاتە بەردەم مەترسیی داخستنی تەواوەتی.. دڵی دارایی چینی پەکخستووە

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی پەکین ڕایانگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی هەفتەیەکە لەدوای شەنگەهایەوە لە…
Total
0
Share