وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 1022 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 15 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “129 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، سلێمانی 282 کەس، دهۆک 491 کەس، لەهەڵەبجە 15 کەس، گەرمیان 36 کەس، لە ڕاپەڕین پێنج کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لەو 15 کەسەی گیانیانلەدەستداوە چوار کەس لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک و دوو کەس لە گەرمیان گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا، 142 هەزار و 746 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 119 هەزار و 610 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 911 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: پابەندین بە دابەشكردنی موچە لە 25ی مانگدا

بابەتی دواتر

ژێرئاوگەڕێكی ئەندۆنیسیا بە 53 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share