وەزارەتی دارایی لەسەر موچەی ئەم مانگە ڕونكردنەوە دەدات

ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێم بڕیاری لێدە‌دات

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگە ڕونكردنەوە دەدات، ڕەتیدەكاتەوە وەزارەتەكە بەتەنها بڕیار لە لێبڕین بدات، دەڵێت، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و وەزارەتەكە جێبەجێی دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ‌”ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی ڕاگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاوكردۆتە‌‌وە،‌ گوایە وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوایكردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌لیستی دابە‌شكردنی موچە‌ی موچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌بكە‌ن بە‌ تە‌مویلكردنی 79٪‏ی موچە‌ یاخود لێبڕینی 21٪‏”.

دەشڵێت، ”بە‌ھە‌موو لایە‌كی ڕادە‌گە‌یە‌نین، كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات، كە‌ چە‌ندی موچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێ دە‌كات”.

وەزارەتی دارایی دوپاتیشدەكاتەوە، “بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری، بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وەزیرانەوە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت کە داواکراوە موچەی ئەم مانگە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو ئامادە بکرێت.

مانگانە گەنجینەكان لەڕێی گروپ چاتەكانەوە بڕیارەكانیان پێدەگات و لەلایەن گەنجینەكانیشەوە وێنەی ئەو بڕیارانە هەر بە گروپ چات بۆ بەرپرسی یەكەم و ژمێریاری فەرمانگەكان دەنێردرێت.

ڕونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگانەش پێنج ڕۆژی ماوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات

بابەتی دواتر

عێراق نزیكبوونەوە لە داخستنی دوایین كەمپی ئاوارەبووان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان …
Total
0
Share