پەرلەمانی كوردستان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان سبەی درێژە بە دانیشتنەكانی بدات و بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش سێ تەوەر لەخۆدەگرێت.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەی بڵاوكردەوە و تەوەری یەكەم بەردەوامبوون دەبێت لەسەر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا چەند بڕگەیەكی خوێندنەوەی بۆ كرا.

تەوەری دووەمی دانیشتنەكە دەنگدان دەبێت لەسەر هەردوو پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق و، پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ.

تەوەری كۆتاییش وەك ئەوەی لە بەرنامەی كاردا هاتووە دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان دەبێت لە لیژنە جیاجیاكاندا.

دانیشتنەكە ژمارە (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانە و بڕیارە له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ دەستپێبكات.

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە…
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد”. رەوەند مەلا…
Total
0
Share