عێراق نزیكبوونەوە لە داخستنی دوایین كەمپی ئاوارەبووان ڕادەگەیەنێت

كەمپێكی ئاوارەبووان لە ئەنبار

حكومەتی عێراق دەڵێت، بەمنزیكانە دواین كەمپی ئاوارەبووان دادەخات و بەمەش كۆتایی بە خێوەتی ئاوارەبووان دەهێنێت، كە پێشتر سەرچاوەی ڕەخنەی ڕێكخراو و دەستەكانی مافی مرۆڤ بوو.

لە بەیاننامەیەكی حكومیدا هاتووە، حكومەتی عێراق هاوشانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوخۆیی، ئامادەكاری دەكات بۆ داخستنی ئەودوای كەمپەكانی ئاوارەبووان لە وڵاتدا.

بەپێی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران تەنها دوو كەمپ لە هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار ماون و، ئیڤان فائق، وەزیری كۆچ دەڵێت، پلان هەیە بۆ داخستنیان “لە ماوەیەكی كورتدا”.

بەیاننامەكە ڕونیكردوەتەوە، پلانی داخستنەكە پشتدەبەستێت بە فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەكان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ژێرخان، لەوانەش سەرلەنوێ دروستكردنەوەی خانووە ڕوخاوەكان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی هەرزان بەمەبەستی هێنانەدی دۆخی گونجاو بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەبووان بۆ ناوچە بنەڕەتییەكانی خۆیان.

بڕیارەكە كەمپەكانی شارەكانی كوردستان ناگرێتەوە كە پێشتر بەرپرسانی هەرێم ڕەتیانكردەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا دایانبخەن، سەرەڕای جەختكردنەوەكانی حكومەتی ناوەند.

تائێستا ژمارەیەك لە ئاوارەبووان دوودڵن لە گەڕانەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی لە ناوچەكانیان و، دەستپێنەكردنەوەی پڕۆسەی سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە پاش وێرانبوونی خانووەكانیان، سەرەڕای كەمی یان نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی وەك كارەبا و ئاو و چاودێریی تەندروستی.

بەو هۆكارانە پێشتر بەشێك لەو ئاوارەبووانەی خۆویستانە خێوەتەكانیان جێهێشت، جارێكی دیكە بۆی گەڕانەوە بەهۆی دژواری ژیان لە شوێنی بنەڕەتی خۆیان.

لە شوباتی ڕابردوو وەزیری كۆچ ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەی نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی بۆ شوێنەكانی خۆیان گەڕاندوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی لەسەر موچەی ئەم مانگە ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

چی ڕوودەدات؟ سیتی کشایەوە و کودەتای (12) یانە گەورەکە لە شکست نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
15
Share