بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5 کەس بریندارن

بەهۆی دوو ڕوداوی هاتوچۆوە ئەمڕۆ 16ی نیسان 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5  کەسیش بریندارن، بەشێک لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

لە یەکێک لە ڕوداوەکاندا لە ناحیەی چوارقورنە لەسەر ڕێگەی هیزۆپ – بێستانە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنی، لەگەڵ بارهەڵگرێک ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشیان بە سەختی برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک دایکی ئەو پیاوەی لە ڕوداوەکەدا گیانی لە دەستدا پەیوەندی پێوەکردووە کە برایەکی نەخۆشە، بەخێرایی گەڕاوەتەوە هەولێر و لەسەر ڕێگە توشی ڕوداوی هاتوچۆبووە، بەهۆشییەوە خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵەکەشی برینداربوون.

هاوکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا بیکاشۆ وەرگەڕا و بەهۆشیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕوخانی دیوارێکەوە مندالێکی 5 ساڵان گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

هێرشی چەکدارە شیعەکان لە عێراق هاوشێوەی هێرشی حوسییەکانی لێهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك…
Total
0
Share