مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە کۆی دەنگ بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی پەسەندکرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بەکۆی دەنگ پەسەندکرد، کە تایبەت بوو بە دەرکردنی لاهور جەنگی بورهان، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حەبیب و هەڵپەساردنی ئاراس جەنگی بورهان، بۆماوەی شەش مانگ.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، بڕیارەکان بەکۆی دەنگ پەسەندکران دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان، سەرجەم ڕێکارە پەیڕەوییەکان، بڕیارەکان حوکمی کۆتاییان وەرگرت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share