هێرشی چەکدارە شیعەکان لە عێراق هاوشێوەی هێرشی حوسییەکانی لێهاتووە

لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سعودییە شاهیدی دەیان هێرشی حوسییەکان بوو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ئێستا چەکدارە شیعەکانی عێراق هێرشی هاوشێوە ئەنجام دەدەن، تەنانەت هێرشەکەی سەر هەولێریش هەمان تەکنیک بوو.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە کەناڵی تێلگرامی ” صابرین ‌نیوز” بڵاو دەبێتەوە، کە کەناڵێکی گروپە چەکدارە هێرشکەرەکانە، جگە لە هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدیش هەمان شێوە بووە.

بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو تەکنیکێکی نوێی چەکدارەکانە بۆ خۆدزینەوە لە سیستمە ڕادارییەکان، چونکە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان نزم دەفڕن و خۆیان لە سیستمەکان دەرباز دەکەن.

میدیا ئێرانییەکان کە نزیکن لەو گروپە چەکدارییانەوە لە عێراق دژی مانەوەی ئەمریکان، بڵاویانکردووەتەوە، “بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، جگە لە هێرشێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئەو هاوکاریی و پێداویستیانەی بۆی دەگوازرێتەوە دەکرێنە ئامانج”.

هێرشەکانی ئەمدواییەی چەکدارەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد هاوشێوەی ئەو هێرشانەی حوسییەکان بوون، کە پێشتر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییەی دەکردە ئامانج و بەشێک لە هێرشەکانیش لە خاکی عێراقەوە ئەنجامدرابوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3 کەس گیانیان لە دەستدا و 5 کەس بریندارن

بابەتی دواتر

لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share