بەهۆی ڕوخانی دیوارێکەوە مندالێکی 5 ساڵان گیانی لە دەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی تەرمی منداڵێکی 5 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە دەرکەوت بەهۆی ڕوخانی دیوارێکەوە گیانی لە دەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەریدا کەوتووە و گیانی لە دەستداوە، منداڵەکە ناوی (بارین ئەکبەر حسێن )ە  لەدایکبووی 2016 یە”.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا سێ ڕۆژ پێش ئێستا پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندبوو، “بەیانیی ڕۆژی  یەکشەممە 11ی نیسان، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان…
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
Total
0
Share