لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لقی سلێمانی، بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند، دەڵێن 10ی مانگ دەرگای قوتابخانەکان ناکەینەوە.

دڵشاد مەجید، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سکرتاریەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تا کاتێک وەڵامی داواکارییەکانی مامۆستایان نەدرێتەوە کە پێکهاتووە لە پێدانی شایستە دارییەکانیان و کردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، دەرگای خوێندنگەکان ناکرێتەوە”.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لقی سلێمانی وتیشی، “مامۆستایان کۆکن لەسەر ئەوەی تا وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان دەستبە خوێندنی ئەمساڵ نەکرێتەوە”.

داواکاریی مامۆستایان پێکهاتووە لە، دابەشکردنی موچە 30 ڕۆژ جارێک و بێ لێبڕین، هەروەها دەستپێكردنەوەی پلەبەرزکردنەوە کە چەند سالێکە ڕاگیراوە و دامەزراندنی وانەبێژان.

یەکێتیی مامۆستایان، لقی سلێمانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکەمین ڕێکخراوی جیهانی مامۆساتایاندا بە نوسراوێک چەند داواکارییەکی ئاڕاستەی حکومەت کردووە و چاوەڕێ دەکات حکومەت وەڵامی ئەو داواکارییانە بداتەوە، تا بتوانن بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ڕێکخراوی جیهانیی مامۆستایان یان پەروەردەی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1994 دا دامەزراوە و تا ئێستا زیاتر لە 32 ملیۆن ئەندامی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان تاووتوێدەکات. بەپێی بەرنامەی ئەو بەرنامەی کارەی راگەیەندراوە،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، 11ی ئاب تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکەن. پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی…
Total
0
Share