وڵاتێكی ئەوروپی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەتەواوی ڕاگرت

پاش ئەو ڕاپۆرتانەن كە ئاماژە بۆ كاریگەرییە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە دەكەن

دانیمارك ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی ڤاكسینی ئەسترازینیكا بەتەواوی ڕادەگرێت و بەمەش بووە یەكەم وڵاتی ئەوروپی بڕیارێكی لەو جۆرە لەسەر ڤاكسینەكە بدات.

سورن پرۆسترۆم، بەڕێوبەری دەستەی تەندروستیی دانیمارك ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان لە كۆنگرەیەی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، سەرەڕای ڕێنوێنییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و دەستەی ئەوروپی دەربارەی درێژەدان بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە، “هەڵمەتی پێدانی ڤاكسین لە دانیمارك بەردەوام دەبێت بەبێ ڤاكسینی ئەسترازینیكا”.

بڕیارەكەی دانیمارك پاش ئەو ڕاپۆرتانەن كە ئاماژە بۆ كاریگەرییە لاوەكییەكانی ڤاكسینەكە دەكەن، دوابەدوای ڕودانی چەند حاڵەتێكی دەگمەن، بەڵام مەترسیدار.

پەیوەندیدار: پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵامدەداتەوە.. كام ڤاكسین-یان باشترە؟

دڵنیایی لەبارەی ڤاكسینی ئەسترازینیكاوە دەدرێت

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی دواتر

سریلانكا 11 ڕێكخراوی ئیسلامی قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share