بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی تەندروستی ڕاپەڕین دەکات و بڕیادراوە ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان جێگیر نییە، بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

تەندروستیی سلێمانی لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، دەڵێت، “دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنی سەنتەری خێرای 122ی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاڵپشت و پشتیوانی و هاوکاری و گواستنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا، بەو پێیەی دۆخی تەندروستی تووشبووان و شوێنی مانەوەی نەخۆش لە دەڤەری ڕاپەڕین و نەخۆشخانەکانی لە حاڵەتێکی خراپدایە”.

لە ئێستادا لە ڕێگای ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتنەوە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەگواسترێنەوە و ڕەوانەی شاری سلێمانی دەکرێن.

بەهۆی ڕێژەی بەرزی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەندێک لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی ڕاپەرین توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە و دوێنێ تەندروستیی ڕاپەڕین زەنگی مەترسی لێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت. ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە…
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: داوامانكردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە بەغدادەوە دابینبكرێت، بەو پێیەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەلایەن…
Total
0
Share