پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵامدەداتەوە.. كام ڤاكسین-یان باشترە؟

زیادەڕەوی لە بیركردنەوەدا مەكە. چاوەڕوان مەكە

لە بەرامبەر زیادبوونی بەردەوامی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا، هەواڵە مژدەبەخشەكانیش دەربارەی ڤاكسین زیاددەكەن، دوای ئەوەی هەریەك لە كۆمپانیاكانی دەرمانی فایزەر و مۆدێرنا و بەمدواییەش ئەسترازینیكا ئاشكرایانكرد كە ڤاكسینەكانیان ئەنجامێكی باشی هەبووە.

دكتۆر پیتەر هۆتز، هاوبەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی ڤاكسینەكان لە نەخۆشخانەی منداڵانی تەكساس وتی، لەگەڵ مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو دەستدەكرێت بە پێدانی ڤاكسین بە ژمارەیەك لە دانیشتووان و، هەڵمەتی فراوانتریش دواتر دەستپێدەكات.

هۆتز ئەوەشی وت، “لەگەڵ هاتنی ساڵی داهاتوو، هەنگاوی خێراتر دەنێین، وەك ئەوەی پێشبینی دەكەم، لە پێدانی بە ژمارەیەكی گەورەی دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكان”.

بەپێی وتەی ئەو پزیشكە سەرجەم ڤاكسینەكانی ئێستا كاریگەرییەكەیان هاوشێوەی یەكە و ڕۆڵیان لەسەر كەمكردنەوەی كاریگەری ڤایرۆسەكە هەیە.

لەسایەی زیادبوونی ژمارەی ڤاكسینەكان و چاوەڕوانكردنی دەرچوونی ڤاكسینی نوێش، هۆتز دەڵێت یەكێك لەو پرسیارانەی بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو ڕوبەڕووی دەبێتەوە ئەوەیە “ئەو ڤاكسینە كامەیە كە چاوەڕوانی دەكات؟”.

لە وەڵامیشدا دەڵێت، “هەر كام لەو ڤاكسینانە وەردەگرێت كە بۆی فەراهەمدەبێت و لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە ڕێگەپێدراو دەبێت” دوپاتیشیكردەوە، “زیادەڕەوی لە بیركردنەوەدا مەكە. چاوەڕوان مەكە. ئەو ڤاكسینە وەربگرە كە دەتوانیت بەدەستی بهێنیت”.

بەدرێژایی دوو دەیەی ڕابردوو، هۆتز و ئەندامانی تیمەكەی كاریان لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینی كەم تێچوو كردووە.

لەئێستاشدا لەسایەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆڤید-19، كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینێك دەكەن كە ئەو پزیشكە و تیمەكەی هیوایانوایە بتوانرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ بەرهەمبهێنرێت، تا وڵاتانی هەژار و مامناوەند ناچاری بەرهەمەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان یان ئەوروپا نەبن.

لەگەڵ ئەم هەواڵە مژدەبەخشانەش، هۆتز هانی خەڵك دەدات بەردەوامبن لەسەر دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و پۆشینی ماسك.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك..ئەو بزنسمانەی مەحاڵ نازانێت

بابەتی دواتر

پاڤارد: کە بۆندم لەگەڵ بایرن میونشن واژووکرد، پێیانوابوو دەبمە یاریزانێکی یەدەگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share