لە ڕێگای نێوان هەڵەبجە سەیدسادق، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك ڕویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی ئێستا دەستی خستوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، لە ڕێگای نێوان هەڵەبجە-سەیدسادق، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆدا ڕویدا.
لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەش، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە.