یەکێتیی زانایانی ئایینی داوا دەكات لە مانگی ڕەمەزاندا چاودێریی نرخ بكرێت

یەکێتیی زانایانی ئایینی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە دەریكردووە، داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و چاودێریی نرخ دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە دەریكردووە، یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاندووە، “هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەكاتێكدایە، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و زۆرێک لە خۆشەویستانمان بەو هۆیەوە دەبنە قوربانی”.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئیمانی و ئینسانیەوە داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و موسڵمانان بە تایبەتی دەکەین، کە پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن و ڕەچاوی سەلامەتی گیانی یەکتر بکەن، ئەمە خواست و بنەمایەکی گرنگی ئایینی ئیسلامە کە زیان بە یەکتر نەگەیەنین”.

یەكێتییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەخوازین حکومەت چاودێریی گرانبوونی کاڵاکان بکات و برا بازرگان و دوکاندارەکانیش ڕەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵک بکەن، نەک بە گرانکردنی کاڵا و کەلوپەل و خواردەمەنییەکان بازاڕ و مانگی ڕەمەزان ئیستیغلال بکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

خاوەنی حزبە گەورە و كاریگەرەكان

بابەتی دواتر

سەیدسادق.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەك رفێندرا

هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی…
Total
0
Share