لە قەزای قەرەداغ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەفربارینەوە لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەرەداغ پشوو راگەیەندرا.

قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنوورەکەمان بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆوە پشووی رەسمییە.

لەدرەنگانی شەوی رابردووەوە بەفربارین ناوچەکانی سنووری سلێمانی گرتووەوە و پەروەدەی گشتیی سلێمانییش سەرجەم پەروەردەکانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
Total
0
Share