ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی گروپێكی داعش ڕادەگەیەنێت

گروپە دەستگیركراوەكە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی گروپێكی سەر بە داعش ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەنیازبوون “كردەوەی تیرۆرستی” لە هەولێر ئەنجامبدەن.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان بڵاویكردەوە، “زانیارى دروست بەدەستهات کە (حجى عبدالله – خەلیفەى گروپى تیرۆریستى داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارث – والى شمال/ کوردستان) و (أبو ولید – ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، ڕاستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیربکرێن”.

دەشڵێت، لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت “تیرۆریستەکان” بەنیازبوون لەڕێگاى بۆمبى چێنراو و دەمانچەى بێدەنگ کردەوەکان ئەنجامبدەن.

“لە سەرەتاى مانگى شوباتی ڕابردوو دوو ئەندامى گروپەکەیان سەرەتا نەیانتوانیوە ڕاستەوخۆ بێنە کوردستانەوە، بۆیە بەقاچاخ لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى ڕانیە و پاشان گەیشتونەتە شارى هەولێر”، وەك ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش باسیكردووە.

دەشڵێت، “تیرۆریستانى” دەستگیرکراو بریتین لە هەریەك لە (یاسر عەلى ئەحمەد نویران ناسراو بە ئەبو عەمار) و (ماجد حەسەن ساڵح صایل ناسراو بە على) و (حەسەن عەلى عنیزان حەمەد ناسراو بە سعود) و (فراس حەسەن حەمودى حسێن) و (موخلد ئیبراهیم محەمەد شافى ).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share