ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمرۆ ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی بەكرەجۆی تازە لە سلێمانی كەوتەوە، لەئێستادا ئاگرە كۆنترۆڵكراوە و ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە.

نەقیب ئاوات عەلی حەمەساڵح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی بەكرەجۆی تازە لە سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانیان بەزوترین كات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

ئاماژەی بەوەكرد ئەو باڵەخانەیە بەشی سەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونە و خوارەوەی دوكانە و ئاگرەكە لە شوێنی نیشتەجێبوونەكان كەوتۆتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددیی لێكەوتۆتەوە.

وتەبێژەكەی بەرگریی شارستانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تیمەكانیان لە شوێنی ڕووداوەكەن و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاوە عەلی: پێشبینی دەکرێت لە مانگی پێنجدا پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە جێبەجێبکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری رایگەیاند، رەچاوی بارودۆخی دارایی هاولاتییان نەکراوە. کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی…
Total
0
Share