وێنەكێش ئیبراهیم زۆراب وێنەیەكی ڕەفیق سابیری كێشاوە

ئیبراهیم زۆراب كە نیشتەجێی پارێزگای هەڵەبجەیە ئەم وێنەیەی شاعیر ڕەفیق سابیری كێشاوە كە پێوانەی تابلۆكە 1.85×2.53 سانتیمەترە و ئەو كەرەستەی تێیدا بەكارهێندراوە بۆیەی ڕۆنی لەسەر كانڤاسە كە لەمساڵدا وێنەكەی كێشاوە.

ڕەفیق سابیر لە ساڵی 1950لە قەڵادزێ لەدایكبووە شاعیرێكی كوردی هاوچەرخە و خاوەنی هۆنراوەی (چۆنی لاوكی هەڵەبجە)یە كە بریتییە:-
بە تەنیا جێی‌ مەهێڵن
ئەمشە‌و زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشە‌و دەیڕفێنێت
گەرووی‌ بە گزنگ تەڕكەن
زامەكانی‌ بە شیلان
بە گۆرانی‌ دایپۆشن
یان بە سەوزیی‌ دارستان
سەری‌ بە شەپۆلان كەن
با ئەم شەوە رایژێنێت
باڵای‌ لە هەور بگرن
بروسكه ‌‌و – با– دەچێنێت
بە تەنیا جێی‌ مەهێڵن
منداڵێكی‌ لاسارە
شار بەردەباران دەكات
مانگ دەكات بە كۆلارە

سوارە، چ شۆڕەسوارێك

ئەسپی‌ هەتاو زین دەكات

بە گۆرانی ‌‌و تیشك ‌و ماچ

سەرزەمین بەرین دەكات

با كەژاوەی‌ لە گوڵ‌ بێت

یان لە پەلكەزێڕینە

زەماوەندی‌ خوێن دەگرێت

ئەمشەو پاشای‌ ئەڤینە

ئاشقێكی‌ لاسارە

بروسكه ‌‌و – با– دەچێنێت

بە تەنیا جێی‌ مەهێڵن

مانگەشەو دەیفڕێنێت

بابەتی پێشتر

نەخۆشیی دوو جەمسەری چییە کە ملیۆنان کەسی گیرۆدەکردووە و چارەسەرەکانی چین؟

بابەتی دواتر

دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ماسی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کریستیانەکان: پشتیوانی و پشتگیریی پاراستنی مافەکانتان دەکەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و…
Total
0
Share