ڕامسی كلارك، وەزیری پێشووی دادی ئەمریكا كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی تیمی پارێزەری نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە سەدام حسێن، لە تەمەنی 93 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
شارۆن ولش-ی خوشكەزای لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئەمریكا وتی، كلارك لە ماڵەكەی خۆی لە نیویۆرك كۆچی دوایی كردووە، بەبێ ئەوەی هۆكاری مردنەكە ئاشكرابكات.
ڕامسی كلارك، سیاسییەكی نائاسایی بوو، لەمیانەی خزمەتكردنیدا لە سەردەمی لیندۆن جۆنسۆن-ی سەرۆكی ئەمریكادا، وەزارەتەكەی بنیامین سبوك، نوسەری ناسراو و پزیشكی منداڵانی دادگایی كرد بەهۆی هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی ناڕازی بوون بەرامبەر جەنگی ڤێتنام لە هەڵهاتن لە سەربازی.
پاش جێهێشتنی حكومەتیش لە ساڵی 1969، بووە ڕەخنەگرێكی دیاری سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمریكا و بە “كوشتنی بەكۆمەڵ” ناویبرد، بەهۆی ئەو تێچووە سەربازییەوە كە بە “شێتانە” ناویبرد.
هەروەك بەرگری لە چەند كەسایەتیەك كرد لەوانە سەدام حسێن و، سلۆڤۆدان میلۆسۆڤیج-ی سەرۆكی پێشووی یۆگۆسلاڤیا كە تۆمەتباربوو بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
كلارك پێیوابوو ئەو كەسانە سەرەڕای ئەوەی خاوەن جەماوەر و لایەنگر نین، بەڵام شایەنی بەرگری لێكردنی گونجاون.
س: AFP + RT