(ڤیدیۆ) ڕیاڵ کلاسیکۆی زەوی لە بارسا بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 30ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری بەرشلۆنەی کرد و یاری نێوانیان بە بردنەوەی ڕیاڵی شاهانە کۆتاییهات.

ڕیاڵی شاهانە لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی مێرەنگی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 13 و 28 لەلایەن کەریم بنزیمە و تۆنی کرۆس، گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 60 لەلایەن ئۆسکار مینگوێزاوە تۆمارکران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی بنزیمە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 19 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

https://streamable.com/z52l51

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (66) خاڵ بەشێوەیەکی کاتیی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، لە بەرانبەردا بەرشلۆنە بە 65 خاڵەوە بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دابەزی.

بابەتی پێشتر

ڕوداوەكانی تەقەكردن لە ئەمریكا بەردەوامن

بابەتی دواتر

پارێزەری سەدام حسێن و وەزیری پێشووی دادی ئەمریكا كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share