وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دوایی کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەداخەوە کە وەزیری دەرەوەی سوریا بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریادا هاتووە، “بەداخەوە بەناوی وەزارەتی دەرەوەی سوریاشەوە ڕایدەگەیەنین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی وڵات ‘وەلید موعەلیم’کۆچی دوایکرد”.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، “وەلید موعەلیم بە ئامادەبوونی وەزیران و کاربەدەستدانی حکومەتی سوریا بەخاک دەسپێردرێت”.

وەلید موعەلیم لە ساڵی 1941 دا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە دایکبووە و لەماوەی سێ دەیە لە ژیانی، چەندین پۆستی حوکمی لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

یاسایەك هێندەی تر درزی خستە نێوان هەولێر و بەغداد

بابەتی دواتر

مەزڵوم کۆبانێ و جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا باس لە کاری هاوبەش دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share