ڕوداوێك لە یەكێك لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ئاشكراكرا

وێستگەی نەتەنزی ئەتۆمیی ئێران

وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕوداوێك لە بەشی تۆڕی كارەبای دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەی نەتەنز ڕویداوە.

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژ بەناوی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان ڕایگەیاند، ڕوداوەكە نەبووەتە هۆی دزەكردنی ئەتۆم، هیچ برینداربوونێكیشی لێنەكەوتووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، ڕوداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پێگەی شەهید ئەحمەدی ڕۆشن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز ڕویداوە.

كەمالوەندی ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕوداوەكە، دواتریش ئەنجامەكەی ئاشكرادەكرێت.

س: RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دەرفەتمان هەیە بۆ ئاشتی نابێت لەدەستیبدەین

بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی کۆتایهێنانی بە کردە سەربازییەکانی سەر کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، هەروەها خاپوورکردنی تواناکانی حەماسی…
Total
0
Share