مانگێكی دەستكردی كۆریای باكوور نهێنییەكانی سوپای ئەمریكا هەڵدەماڵێت

كۆریای باكوور سەرقاڵی پێشخستنی مانگێكی دەستكردە، كە بەوتەی سەرۆكەكەیان، داتای سوپاكانی ئەمریكا و “خزمەتكارەكانی” كۆدەكاتەوە.

كیم حۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور، سەردانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەكەی كردووە، كە دەكەوێتە باكووری وڵاتەكەوە، پڕۆژەی پێشخستنی مانگێكی دەستكردی بەسەركردووەتەوە، كە ئاژانسەكە سەرقاڵێتی.

ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور سەردانەكەی كیم-ی ڕووماڵكردووە، سەرۆكەكە ڕایگەیاندووە، پێشخستنی مانگە دەستكردەكە ئامانجێكی هەواڵگریی هەیە، كە كۆكردنەوەی زانیارییەكانی سوپای ئەمریكایە لە ناوچەكە، “هەروەها سوپا خزمەتكارەكانی ئەمریكا”.

كیم “زۆر ڕازیبووە” لەوەی بەرپرسانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان بۆیان ڕوونكردووەتەوە لەبارەی توانا و وردیی كاركردن و وێنەگرتنی ئاسمانیی مانگە دەستكردەكە.

ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور باسیلەوەكردووە، “تاقیكردنەوەی كۆتایی مانگە دەستكردەكە ئەنجامدراوە”.

شەممەی ڕابردوو كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی تاقیكردەوە، كە بەوتەی پیۆنگ یانگ، بۆ پێشخستنی مانگێكی دەستكردی كۆكەرەوەی زانیاری بووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار له‌سه‌روو 147 هه‌زار دینار مایه‌وه‌

بابەتی دواتر

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟<br> ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share