ڤیدیۆ.. بایدن بە بازدان و ڕۆشتنی هاوشێوەی کەروێشک وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک دەداتەوە

 

دوای ئەوەی لەکاتی پاسکیلسواریدا جۆ بایدن لە پاسکیلەکەی کەوتەخوارەوە، ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لێکرد سەبارەت بە تەندروستی، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات لە باشی و تەندروستیی جێگیری جۆ بایدن بە شێوەی ڕۆشتنی کەروێشک دەڕوات وەک ئاماژە بۆ باشیی تەندروستی.

ئەو ڕۆژنامەنووسەی پرسیارەکەی لە جۆ بایدن کردووە، ڤیدیۆکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژنامەنووشەکە دەپرسێت، کە ئایا دوای ئەوەی لەکاتی پاسکیل سواریدا تووشی ڕووداوبووە، تەندروستیی چۆنە؟ بایدن چەند هەنگاوێک بازدەدات و هاوشێوەی ڕۆشتنی کەروێشک دەڕوات، وەک ئاماژەی باشی تەندروستی، بەبێ ئەوەی بە قسە وەڵامی بداتەوە، بە دەستەکانیشی ئاماژە بۆ تەندروستی و باشی دەکات.

ئەمە دوای چەند سەعاتێک دێت لەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی پاسکیلسواریدا تووشی ڕووداو بوو، لەکاتێکدا لەگەڵ هاوژینەکەی وەرزشی پاسکیلسوارییان دەکرد.

بابەتی پێشتر

پلەکانی گەرما لە 40 پلەی سەدیدا دەمێننەوە

بابەتی دواتر

دەستەی تەحریری شام چەند ناوچەیەك لە عەفرین كۆنتڕۆڵدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share