وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

لە سبەی شەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی قەدەغەی هاتوچۆ لە سبەی شەوەوە ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان بەیانی ژمارە (14)ی ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاردرا بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تا كاتژمێر 06:00ی بەیانی.

بڕیارەكە لە كاتژمێر 08:00ی سبەی شەو 8ی نیسان تا ئێوارەی 12ی نیسان جێبەجێدەكرێت، وەك ئەوەی لە بەیانەكەدا هاتووە.

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، قەدەغەكردنەكە (ئاژانس و ڕێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران، هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستییەكان، كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیای پەیوەندییەكان، ئەمبوڵانس و ڕۆژنامەنوسان) ناگرێتەوە.

دەقی بڕیارەكان:

بابەتی پێشتر

ئاژەڵ كە سەرخۆش دەبێت چی لێبەسەردێت؟

بابەتی دواتر

دڵنیایی لەبارەی ڤاكسینی ئەسترازینیكاوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share