سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها باسی لە نەبوونی دادپەروەری کرد کە لە هەولێر و دهۆک بە شاراوەیی خەڵک دادەمەزرێنرێن و سلێمانی لێی بێبەشە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان ماوەی دوو مانگ و 20 رۆژە لە 164 بنکە و ناوەندی تەندروستی بایکۆتی دەوام کراوە.

باسی لەوەکرد کە ئەوان لە سەندیکاکەیان رۆژانە سەردانیان دەکرێت و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی نەبوونی مووچەوە ناتوانن پێداویستییەکانیان دابینبکەن و داوای هاوکاری دەکەن.

وتیشی، لە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووەوە زیاتر لە 40 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە لەکاتێکدا مانگی رابردووش مووچە هەر دواکەوتبوو.

سەرۆکی سەندیکاکە باسی لە پرۆسەی دامەزراندن کرد و رایگەیاند، لەگەڵئەوەی بەردەوام لە کارمەندانی تەندروستی خانەنشین دەبن و کەمدەبنەوە، بەڵام هیچ کەسێک دانامەزرێنرێت و جێگەکانیان پڕناکرێتەوە، وتیشی، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک بە لیستی نهێنی لە هەریەکە لە دهۆک و هەولێر کارمەندی تەندروستی دامەزرێنراون بەڵام سلێمانی لەوە بێبەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share