دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی و داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت.

یاسا مشتومڕاوییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا نین.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتیی مەحمود مە‌شهەدانیی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنەکە دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک پۆستەکە بە وەکالەت بەرێوەدەبرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share