هەڵەبجە.. لە شەڕی نێوان دوو گەنجدا یەكێكیان كوژرا

قوربانییەكە

بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان دوو گەنجدا لە هەڵەبجە، یەكێكیان بە چەقۆ كوژرا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی (م.ك.ك.) تەمەن 23 ساڵ كە پیشەی كاسبە و دانیشتووی گەڕەکی شارەوانیی هەڵەبجە، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵەكردنەوە لەلایەن كەسێكی دیكە بەناوی (ڕ.ع.ت.) تەمەن 28 ساڵ بە چەقۆ كوژرا.

وتیشی، دوای ڕووداوەكە تەرمی قوربانییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا و تۆمەتباریش بەپێی ماددەی 405 بەندكراوە و لەلایەن پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە

بابەتی دواتر

بنكەی ئاسمانیی بەلەد ڕوبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share