تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی”.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بە ڕێژەیەکی بەرچاو”.

لە فەرمانە وەزارییەكەی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، “پشكنینی كۆرۆنا لە نۆڕینگەكانی ڕاوێژكاریی كەرتی حكومی دوای دەوام لە 60 هەزار دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ 40 هەزار دینار”.

“هەروەها لە كەرتی تایبەتیش لە 90 هەزار دینارەوە كەمكراوەتەوە بۆ 50 هەزار دینار”، وەك تەندروستیی هەرێم فەرمانی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی یەكێتی: پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان

بابەتی دواتر

مباپێ: کە بڕیارمدا ئاشکرایدەکەم و ئامانجمان بەرانبەر بایرن ئاشکرایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share