مباپێ: کە بڕیارمدا ئاشکرایدەکەم و ئامانجمان بەرانبەر بایرن ئاشکرایە

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان دووپاتیدەکاتەوە، بەرانبەر بایرن میونشن تەنها ئامانجیان بردنەوە و گەیشتنە بە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

ئاسکە فەرەنسیەکە لە چاوپێکەوتنێکی خێرادا دەڵێت، ” پەیوەندی من لەگەڵ پاریس جیاوازە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە لە داهاتووت دڵنیابیت، هەر کاتێک لەبارەی داهاتوومەوە بڕیارمدا بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنم”.

دوای یەکلاییکردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە تاوەکو ئێستا بڕیاری لە داهاتووی نەداوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە دەڵێت، ” لەدەستدانی فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئازاربوو، گرنگ ئەوەبوو لەو شکستەوە فێربووین، لە ئێستادا پێکهاتەیەکی ناوازەمان هەیە و هەموو وزەی خۆمان بەکاردەخەین”.

هەروەها لەبارەی ڕوبەڕوبوونەوەی بایرن میونشن لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دەڵێت، ” بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی بایرن یارییەکی گرنگمان لە خولی فەرەنسا هەیە، یاریکردنمان بەرانبەر بایرن هەلێکی گرنگە، لە بارودۆخێکی باشتر لە وەرزی ڕابردوو دووجار بەرانبەریان دەوەستینەوە، یاری یەکەم لە یاریگای ئەواندایە و یاری دووەم لە یاریگای خۆمان، تاکە ئامانجمان بردنەوەی هەردوو یارییەکەیە”.

مباپێ لەم وەرزەدا 36 یاری کردووە، 30 گۆڵی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

بابەتی دواتر

سوریا و عێراق دەیانەوێت پرسی ئاوارەكان چارەسەر بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share